Articles by "ھەواڵ"
Showing posts with label ھەواڵ. Show all posts
ووەک ئەزانین لەماوەی پێشوودا ھەندێک ناڕەزایەتی 
بەرامبەر ئەو قەیرانی داراییەی سیاسیەکان بەسەر کوردستانیان دا ھێناوە سەرھەڵبدات بەشێک لە خەڵکی ناڕەزایەتی دەربڕن و لە ھەموانیش دیارتر چینی مامۆستایان بوو، بەڵام ئەو دوو بنەماڵەیەی دەستیان بەسەر کوردستاندا گرتووە و کردویانە بە موڵکی خۆیان لە لە کەسی قەبوڵ ناکەن ناڕازای بێت قوباد تاڵەبانی فەرمانی بە ئاسایشەکان کردووە بەھەر شێوەیەک بێت ئەو مامۆستایەم بۆ بێنن بەڵگەیەکی ڤیدیۆی شاھێدی ئەو قسانەمان ئەبێت کە ئەیکەین... 
ڤیدیۆکە




 
من وەکوو خۆم پێم وایە : تیرۆركردنی باڵیۆزەكەی رووسیا سیناریۆ بوو !
جۆری وەستانی ئەندریەکارلۆڤ باڵیۆزی ڕوسیا رێك نەبوو بۆ ئەوەی بكوژ بتوانێ‌ لەو شوێنەوە لە سینگی بدات ، لەكاتێكدا ئەو
بە جووڵەكانی وای پیشاندا كە گوللەكان بەر سینگی كەوتن !..
- پاش تەقاندنی گوللەكان كەوتنەكەی #کارلۆڤ رێك لە فیلم ئەچوو نەك ڕاستی ، یەكسەر جووڵەی لەخۆی بڕی و هەردوو دەست و قاچی تەخت كردەوە لەسەر زەویەکە ! - دروشمەكانی بكوژ لەپشتەوە و جۆری جووڵەكانی لە رۆڵگێڕانێکی سیناریۆیی دەچوو ، گفتووگۆکانیشی هەست بزوێن بوون و لە قسەی شەقامی توڕەی حەڵەب دەچوون ، سکیورتیەکان ناکرێت ببنە پاساوی تیرۆر ،کە تەقە لە باڵیۆز کرا هیچ سیکیوریتیەک لەو ناوە نەما. لەكاتێكدا کوشتنی باڵیۆزی ڕوسیا بەنیسبەت کێشەی سوریاوە کە ملیۆنەها مرۆڤی تێدا بۆتە قوربانی ، وەک ئەوە وایە کەسێک بەنزین بە ئاگردا بکات !
ئەندریە کارلۆڤ كوژرا بێ ئەوەی نە سینگی شوێنەواری دەرچوونی گوللەكانی پێوە دیار بێت ، نەیەك دڵۆپ خوێن لەسەر كاشیەكان دەركەوت. ئاخر ئەمە كەی لە ڕاستی دەچێت بەڕێزان ؟!
وەکوو ئاماژەم پێدا کوشتنی ئەو باڵیۆزە شانۆگەریەکە دەسەڵاتدارانی ڕووسیا ڕێکیانخستووە : تەنھا بۆ داپۆشینی ئەو ھەموو تاوانە دژبە مرۆڤایەتیەی لە حەڵەبدا ئەنجامیانداوە بۆ ئەوەی
 لە توڕەیی و ناڕەزایی و فشاری وڵاتان و گەلانی جیهان کەم بکەنەوە !
هیچ دوورنیە سیناریۆی بۆ دارێژراوە ، مەبەستیان دیسان لەبەر ناشرین کردنی دینی السلام و موسڵمان بە شێوازێکی تیرۆرست پیشانبدەن لەناو میدیاکان و بە قوربانی ناساندنی دوژمنانی بێت ، لەم كاتەدا كە
بە ئاشكرا بۆمب بارانی خەڵكی حەڵەب ئەكرێ ، #میدیاكانی جیهان سەرقاڵ كراون بە باسی کوشتنی باڵیۆزێكی ڕوسیاوە ئەمە ئیتر میدیایە بە ئارەزووی خۆیان خەڵکی پێ چەواشە دەکەن ، بۆ ئەوەی ئەسڵی بابەتەكە ئاڵوگۆڕی پێ بكرێتەوە ! 

سەرچاوەی بابەت: kurdish wake up projects


 

کریسمس یان ڕۆژی لەدایکبوون(کەمەبەستییان مەسیحە)، ئەو ڕۆژە بە ڕۆژی لەدایکبوونی مەسیح دادەنرێت ئەوەش بیروباوەڕی ئەو مەسیحییانەیە کە بڕوایان وایە کە مەسیح کوڕی خودایە، ڕۆژی کریسمس لە زۆربەی وڵاتانی جیھان و ئەوانەی مەسیحییەکان تێیدا کەمینەن یان نین ئەوا وەک ڕۆژێکی کلتووری دەکرێتە ڕۆژی پشوو واتە بەڕێژەیەکی زۆر لە وڵاتان ئەو ڕۆژە پشوو دەبێت، ڕۆژی کریسمس دووەم گەورەجێژنی مەسیحییەکانە لەدوای جێژنی قیامەیان، بە پێی ڕۆژژمێری زایینی ئەو ڕۆژە دەکەوێتە ڕۆژی ٢٥ و ٢٤ی کانوونی یەکەم گەرچی بیروباوەڕی جیاش ھەن دەربارەی ڕۆژی ڕووداوەکە.

سەرچاوە: ویکیپێدیا