Top News

Follow Us

خالید ئیرتۆغرۆل یەکێکە لەو نووسەرانەی کە تا ئێستا چەندین کەس بەھۆی کتێبەکانیەوە بیریان لە خۆیان کردووە ھەوڵی گۆڕانکاریان داوە لە ژیانیاندا فەرموون ١٠ کتێبی ئەوو نووسەرو بەڕێزە بە پیدی ئێف داگرن 
  
١/ جانان
لێزمە بارانێک لە هەست
وەرگێڕانی: سروشت ڕەئوف
لینكی كتێب:

٢/ سێڤدا
ئازاره‌كانی ژیانی لاوێك
وه‌رگێڕ: پێشڕه‌و هیوا احمد
لینكی كتێب:

٣/ زیندوو بوونەوە لەگەڵ بانگدا
ئەو موعجیزەیەی لەگەڵ بانگدا ڕوویدا!
وه‌رگێڕ: تارا محەمەد شوکر
لینكی كتێب:

٤/ ئێمرێ
ئاهی ستەمدیدەیەک.
وه‌رگێڕ: شاگوڵ جەلال
لینكی كتێب:

٥/ ئایسێڵ
کچە لاوێکی بێنەوا.
وه‌رگێڕ: گۆنا غەریب.
لینكی كتێب:

٦/ وەسیەت
پەند و ئەسرین
وه‌رگێڕ: سروشت ڕەئووف
لینكی كتێب:

٧/ ئەو پیاوەی لە دووی خۆی دەگەڕێت
وه‌رگێڕ: شه‌یدا عه‌لی
لینكی كتێب:

٨/ محمد دوزجەیی
وه‌رگێڕ: گۆنا غەریب
لینكی كتێب:

٩/ محمد مامۆستای هەمووان
وەرگێڕانی: تارا محمد
لینكی كتێب

١٠/كچی خۆرهە ڵات

 
کتێبی تاوان و سزای دۆستۆیڤسکی بە شێوازی پیدی ئێف دابگرن... 


بۆ ئەوەی ئێمەش شتێکمان دەستکەوێت کە لینکەکەت کردەوە پێنج چرکە بوەستە و سکیپ ئاد بکە...
سوپاس بۆ ئێوە

 
ووەک ئەزانین لەماوەی پێشوودا ھەندێک ناڕەزایەتی 
بەرامبەر ئەو قەیرانی داراییەی سیاسیەکان بەسەر کوردستانیان دا ھێناوە سەرھەڵبدات بەشێک لە خەڵکی ناڕەزایەتی دەربڕن و لە ھەموانیش دیارتر چینی مامۆستایان بوو، بەڵام ئەو دوو بنەماڵەیەی دەستیان بەسەر کوردستاندا گرتووە و کردویانە بە موڵکی خۆیان لە لە کەسی قەبوڵ ناکەن ناڕازای بێت قوباد تاڵەبانی فەرمانی بە ئاسایشەکان کردووە بەھەر شێوەیەک بێت ئەو مامۆستایەم بۆ بێنن بەڵگەیەکی ڤیدیۆی شاھێدی ئەو قسانەمان ئەبێت کە ئەیکەین... 
ڤیدیۆکە




 
ئەو هاوڵاتییەی‌ سەدام حسێنی‌ لەناو چاڵێكدا شاردەوە، ئێستا خاوەن چێشتخانەیەو چەند نهێنییەكی‌ ئەو چاڵەش ئاشكرا دەكات.
عەلا نامیق كەهاوڵاتییەكی‌ تەمەن (41) ساڵ پێشتر لەسەردەمی‌ بەعسدا لەكۆشكی‌ سەرۆكایەتی‌ شۆفێر بووە، دوای‌ رووخانی‌ رژێمی‌ بەعس لەساڵی‌ (2003) لەناو كێڵگەیەكی‌ خۆیدا چاڵێكی‌ گەورەی‌ بۆ سەدام حسێن درووستكرد كەتا ئەو رۆژەی‌ دەستگیركرا لەو چاڵەدا مایەوە.

عەلا ئاماژە بەوە دەكات، پێش ئەوەی‌ چاڵەكە بۆ سەدام درووست بكەن، لەچەندین ناوچەدا هاوكاری‌ هاتووچۆی‌ سەدامیان كردووەو دواتر داوای‌ لێكردوون هاوكاری‌ بكەن‌و ئەوانیش داواكەیان قبوڵ كردووەو ئەو چاڵەیان بۆ درووستكردووەو تارۆژی‌ دەستگیركردنیشی‌ لەوێ‌ خۆی‌ حەشارداوە، كەرۆژانە بەهیچ شێوەیەك تەلەفۆنی‌ بەكارنەهێناوە، چونكە دڵنیابووە كەئەمریكییەكان گوێ‌ لەپەیوەندییە تەلەفونییەكان دەگرن، بەڵام رۆژانە بەزۆری‌ شیعرو پەخشانی‌ دەخوێندەوە.

عەلا وتیشی‌: تەنها عودەی‌‌و قوسەی‌ توانیویانە سەردانی‌ سەدام بكەن‌و ئەركی‌ ئەو هاتووچۆ‌و سەردانە نهێنیانەش لەئەستۆی‌ خۆی‌‌و برایەكی‌ بووە بەناوی‌ (قەیس)، هاوكات سەدام بەچەندین شێوە وتاری‌ زۆر توندی‌ لەناو چاڵكەدا بۆ لایەنگرانی‌ تۆمار دەكرد بۆ ئەوەی‌ شەڕ لەدژی‌ ئەمریكا بكەن، بەڵام هەستی‌ بەوە كردبوو كەجارێكی‌ تر نابێتەوە بەسەرۆك كۆمارو رۆژێكیش دێت دەستگیر دەكرێت‌و لەسێدارەش دەدرێت.


 
من وەکوو خۆم پێم وایە : تیرۆركردنی باڵیۆزەكەی رووسیا سیناریۆ بوو !
جۆری وەستانی ئەندریەکارلۆڤ باڵیۆزی ڕوسیا رێك نەبوو بۆ ئەوەی بكوژ بتوانێ‌ لەو شوێنەوە لە سینگی بدات ، لەكاتێكدا ئەو
بە جووڵەكانی وای پیشاندا كە گوللەكان بەر سینگی كەوتن !..
- پاش تەقاندنی گوللەكان كەوتنەكەی #کارلۆڤ رێك لە فیلم ئەچوو نەك ڕاستی ، یەكسەر جووڵەی لەخۆی بڕی و هەردوو دەست و قاچی تەخت كردەوە لەسەر زەویەکە ! - دروشمەكانی بكوژ لەپشتەوە و جۆری جووڵەكانی لە رۆڵگێڕانێکی سیناریۆیی دەچوو ، گفتووگۆکانیشی هەست بزوێن بوون و لە قسەی شەقامی توڕەی حەڵەب دەچوون ، سکیورتیەکان ناکرێت ببنە پاساوی تیرۆر ،کە تەقە لە باڵیۆز کرا هیچ سیکیوریتیەک لەو ناوە نەما. لەكاتێكدا کوشتنی باڵیۆزی ڕوسیا بەنیسبەت کێشەی سوریاوە کە ملیۆنەها مرۆڤی تێدا بۆتە قوربانی ، وەک ئەوە وایە کەسێک بەنزین بە ئاگردا بکات !
ئەندریە کارلۆڤ كوژرا بێ ئەوەی نە سینگی شوێنەواری دەرچوونی گوللەكانی پێوە دیار بێت ، نەیەك دڵۆپ خوێن لەسەر كاشیەكان دەركەوت. ئاخر ئەمە كەی لە ڕاستی دەچێت بەڕێزان ؟!
وەکوو ئاماژەم پێدا کوشتنی ئەو باڵیۆزە شانۆگەریەکە دەسەڵاتدارانی ڕووسیا ڕێکیانخستووە : تەنھا بۆ داپۆشینی ئەو ھەموو تاوانە دژبە مرۆڤایەتیەی لە حەڵەبدا ئەنجامیانداوە بۆ ئەوەی
 لە توڕەیی و ناڕەزایی و فشاری وڵاتان و گەلانی جیهان کەم بکەنەوە !
هیچ دوورنیە سیناریۆی بۆ دارێژراوە ، مەبەستیان دیسان لەبەر ناشرین کردنی دینی السلام و موسڵمان بە شێوازێکی تیرۆرست پیشانبدەن لەناو میدیاکان و بە قوربانی ناساندنی دوژمنانی بێت ، لەم كاتەدا كە
بە ئاشكرا بۆمب بارانی خەڵكی حەڵەب ئەكرێ ، #میدیاكانی جیهان سەرقاڵ كراون بە باسی کوشتنی باڵیۆزێكی ڕوسیاوە ئەمە ئیتر میدیایە بە ئارەزووی خۆیان خەڵکی پێ چەواشە دەکەن ، بۆ ئەوەی ئەسڵی بابەتەكە ئاڵوگۆڕی پێ بكرێتەوە ! 

سەرچاوەی بابەت: kurdish wake up projects


 

کریسمس یان ڕۆژی لەدایکبوون(کەمەبەستییان مەسیحە)، ئەو ڕۆژە بە ڕۆژی لەدایکبوونی مەسیح دادەنرێت ئەوەش بیروباوەڕی ئەو مەسیحییانەیە کە بڕوایان وایە کە مەسیح کوڕی خودایە، ڕۆژی کریسمس لە زۆربەی وڵاتانی جیھان و ئەوانەی مەسیحییەکان تێیدا کەمینەن یان نین ئەوا وەک ڕۆژێکی کلتووری دەکرێتە ڕۆژی پشوو واتە بەڕێژەیەکی زۆر لە وڵاتان ئەو ڕۆژە پشوو دەبێت، ڕۆژی کریسمس دووەم گەورەجێژنی مەسیحییەکانە لەدوای جێژنی قیامەیان، بە پێی ڕۆژژمێری زایینی ئەو ڕۆژە دەکەوێتە ڕۆژی ٢٥ و ٢٤ی کانوونی یەکەم گەرچی بیروباوەڕی جیاش ھەن دەربارەی ڕۆژی ڕووداوەکە.

سەرچاوە: ویکیپێدیا


 

Facebook