بارزانی پیاوێک کە دابونەریت و عەشیرەت لە مێشکیدا چەسپاوەو بەپێی یاساو ڕێساکانی ئەوان مامەڵە لەگەڵ بارودۆخەکان ئەکات، بارزانی چەندان دابونەریت پەرستی گەورە کردووە کە زۆربەیان نەخوێندەوارن و ئەوەی بێ ئەمری ئەوان بکات ئەتوانن بەیەک تەلەفۆن پۆستەکەی لێ بستێننەوە یا نەقڵی سەر سنوری بکەن،
ئەو نەخوێندەوار و دابونەریت پەرستانە بوون بە کەڵەگا بەسەر خەڵکەوە لە سایەی پیاوە عەشیرەت پەرستەکە بارزانی، کە بەشەرانی ئاوها هەبوون لە کۆمەڵگا یاساو قانون بایەخی نامێنێت هەر کات ئەوان قسە ئەکەن پێویستە دادوەر و ملازم و مامۆستا و پزیشک بێدەنگ بن و بە یاسا بڵێن گوو بخۆ ئەگەر وانەکەن هەموو شتێکیان لەدەست ئەدەن، بارزانی ووەک پیاوێکی دابونەریت پەرست وا لەخۆی ڕا ئەبینێ کە کەڵەگایە و هەرکات ئەو قسەی کرد پێویستە بیروڕا جیاوازەکان بێدەنگ بنوو بارزانی بکەن بە فەرماندەی بیرو باوەڕەکانیان و بێدەنگی بنوێنن و بڵێن: بەسەرچاو ئەزبەنی، جا ئەوەی وانەڵێت ووەک گۆڕان و بەتایبەتی یوسف محەمەد خۆی ئەبینێتەوە! تۆ ئەبێت لەو دوانە یەکێک هەڵبژێری یان بەڵێ ئەزبەنی و یان نەخێر و داهاتووەکەت ووەک یوسف محەمەد، ووەک ئەوەی من بارزانی بناسم بەو هەموو ڕوح گەورەیەوە لە کەسێک قەبوڵ ناکات پێی بڵێ نەخوێندەوار.
"کۆتا هەل" ۲٠۱٦
Post A Comment:
0 comments so far,add yours