December 2016
ئەو هاوڵاتییەی‌ سەدام حسێنی‌ لەناو چاڵێكدا شاردەوە، ئێستا خاوەن چێشتخانەیەو چەند نهێنییەكی‌ ئەو چاڵەش ئاشكرا دەكات.
عەلا نامیق كەهاوڵاتییەكی‌ تەمەن (41) ساڵ پێشتر لەسەردەمی‌ بەعسدا لەكۆشكی‌ سەرۆكایەتی‌ شۆفێر بووە، دوای‌ رووخانی‌ رژێمی‌ بەعس لەساڵی‌ (2003) لەناو كێڵگەیەكی‌ خۆیدا چاڵێكی‌ گەورەی‌ بۆ سەدام حسێن درووستكرد كەتا ئەو رۆژەی‌ دەستگیركرا لەو چاڵەدا مایەوە.

عەلا ئاماژە بەوە دەكات، پێش ئەوەی‌ چاڵەكە بۆ سەدام درووست بكەن، لەچەندین ناوچەدا هاوكاری‌ هاتووچۆی‌ سەدامیان كردووەو دواتر داوای‌ لێكردوون هاوكاری‌ بكەن‌و ئەوانیش داواكەیان قبوڵ كردووەو ئەو چاڵەیان بۆ درووستكردووەو تارۆژی‌ دەستگیركردنیشی‌ لەوێ‌ خۆی‌ حەشارداوە، كەرۆژانە بەهیچ شێوەیەك تەلەفۆنی‌ بەكارنەهێناوە، چونكە دڵنیابووە كەئەمریكییەكان گوێ‌ لەپەیوەندییە تەلەفونییەكان دەگرن، بەڵام رۆژانە بەزۆری‌ شیعرو پەخشانی‌ دەخوێندەوە.

عەلا وتیشی‌: تەنها عودەی‌‌و قوسەی‌ توانیویانە سەردانی‌ سەدام بكەن‌و ئەركی‌ ئەو هاتووچۆ‌و سەردانە نهێنیانەش لەئەستۆی‌ خۆی‌‌و برایەكی‌ بووە بەناوی‌ (قەیس)، هاوكات سەدام بەچەندین شێوە وتاری‌ زۆر توندی‌ لەناو چاڵكەدا بۆ لایەنگرانی‌ تۆمار دەكرد بۆ ئەوەی‌ شەڕ لەدژی‌ ئەمریكا بكەن، بەڵام هەستی‌ بەوە كردبوو كەجارێكی‌ تر نابێتەوە بەسەرۆك كۆمارو رۆژێكیش دێت دەستگیر دەكرێت‌و لەسێدارەش دەدرێت.


 
من وەکوو خۆم پێم وایە : تیرۆركردنی باڵیۆزەكەی رووسیا سیناریۆ بوو !
جۆری وەستانی ئەندریەکارلۆڤ باڵیۆزی ڕوسیا رێك نەبوو بۆ ئەوەی بكوژ بتوانێ‌ لەو شوێنەوە لە سینگی بدات ، لەكاتێكدا ئەو
بە جووڵەكانی وای پیشاندا كە گوللەكان بەر سینگی كەوتن !..
- پاش تەقاندنی گوللەكان كەوتنەكەی #کارلۆڤ رێك لە فیلم ئەچوو نەك ڕاستی ، یەكسەر جووڵەی لەخۆی بڕی و هەردوو دەست و قاچی تەخت كردەوە لەسەر زەویەکە ! - دروشمەكانی بكوژ لەپشتەوە و جۆری جووڵەكانی لە رۆڵگێڕانێکی سیناریۆیی دەچوو ، گفتووگۆکانیشی هەست بزوێن بوون و لە قسەی شەقامی توڕەی حەڵەب دەچوون ، سکیورتیەکان ناکرێت ببنە پاساوی تیرۆر ،کە تەقە لە باڵیۆز کرا هیچ سیکیوریتیەک لەو ناوە نەما. لەكاتێكدا کوشتنی باڵیۆزی ڕوسیا بەنیسبەت کێشەی سوریاوە کە ملیۆنەها مرۆڤی تێدا بۆتە قوربانی ، وەک ئەوە وایە کەسێک بەنزین بە ئاگردا بکات !
ئەندریە کارلۆڤ كوژرا بێ ئەوەی نە سینگی شوێنەواری دەرچوونی گوللەكانی پێوە دیار بێت ، نەیەك دڵۆپ خوێن لەسەر كاشیەكان دەركەوت. ئاخر ئەمە كەی لە ڕاستی دەچێت بەڕێزان ؟!
وەکوو ئاماژەم پێدا کوشتنی ئەو باڵیۆزە شانۆگەریەکە دەسەڵاتدارانی ڕووسیا ڕێکیانخستووە : تەنھا بۆ داپۆشینی ئەو ھەموو تاوانە دژبە مرۆڤایەتیەی لە حەڵەبدا ئەنجامیانداوە بۆ ئەوەی
 لە توڕەیی و ناڕەزایی و فشاری وڵاتان و گەلانی جیهان کەم بکەنەوە !
هیچ دوورنیە سیناریۆی بۆ دارێژراوە ، مەبەستیان دیسان لەبەر ناشرین کردنی دینی السلام و موسڵمان بە شێوازێکی تیرۆرست پیشانبدەن لەناو میدیاکان و بە قوربانی ناساندنی دوژمنانی بێت ، لەم كاتەدا كە
بە ئاشكرا بۆمب بارانی خەڵكی حەڵەب ئەكرێ ، #میدیاكانی جیهان سەرقاڵ كراون بە باسی کوشتنی باڵیۆزێكی ڕوسیاوە ئەمە ئیتر میدیایە بە ئارەزووی خۆیان خەڵکی پێ چەواشە دەکەن ، بۆ ئەوەی ئەسڵی بابەتەكە ئاڵوگۆڕی پێ بكرێتەوە ! 

سەرچاوەی بابەت: kurdish wake up projects


 

کریسمس یان ڕۆژی لەدایکبوون(کەمەبەستییان مەسیحە)، ئەو ڕۆژە بە ڕۆژی لەدایکبوونی مەسیح دادەنرێت ئەوەش بیروباوەڕی ئەو مەسیحییانەیە کە بڕوایان وایە کە مەسیح کوڕی خودایە، ڕۆژی کریسمس لە زۆربەی وڵاتانی جیھان و ئەوانەی مەسیحییەکان تێیدا کەمینەن یان نین ئەوا وەک ڕۆژێکی کلتووری دەکرێتە ڕۆژی پشوو واتە بەڕێژەیەکی زۆر لە وڵاتان ئەو ڕۆژە پشوو دەبێت، ڕۆژی کریسمس دووەم گەورەجێژنی مەسیحییەکانە لەدوای جێژنی قیامەیان، بە پێی ڕۆژژمێری زایینی ئەو ڕۆژە دەکەوێتە ڕۆژی ٢٥ و ٢٤ی کانوونی یەکەم گەرچی بیروباوەڕی جیاش ھەن دەربارەی ڕۆژی ڕووداوەکە.

سەرچاوە: ویکیپێدیا


 




ڕۆژنامەیەکی ئیتاڵی

شوکری زەینەدین ڕفێنراوەو 
کوژراوە

رۆژنامەی ڕۆژنامەنوسانی ئیتاڵیا، رۆژنامەیەکی بەناوبانگی ولاتی ئیتاڵیایە بۆ داکۆکی کردن لە رۆژنامەنوسانی جهیان و بەزمانی ئیتاڵی نوسینەکانی بلاودەکاتەوە. لەم راپۆرتەدا، باس لە کەیسی هەردوو رۆژنامەنوسی تیرۆرکراو وەدات حسین و شوکری زەینەدین دەکات.

کەیسی یەکەم: شوکری زەینەدین

شوکری زەینەدین کامێرامانی کەناڵی KNN، لە قەزای ئامێدی بەکوژراوی دۆزرایەوە. چوار رۆژ پێشتر لەلایەن هێزێكی نەناسراوەوە رفێنرابوو. بەرپرسی نوسینگەی کەناڵی KNN لەدهۆك ئاماژە بەوە دەکات "بەم دواییانە شوکری زەینەدین هەڕەشەی کوشتنی لێکرابوو لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کە داوایان لێدەکرد کە وازبهێنێت لەکارکردن لەگەڵ کەناڵەکەمان".

هەروەها، "رۆژنامەنوس شوکری لەسالی ٢٠١٣دا دەستگیرکرابوو لەلایەن هێزەئەمنیەکانەوە بەهۆی کارەکەیەوە وداوای لێکراوە واز لەکارەکەی بهێنێت".

شوکری زەینەدین رۆژنامەنوسی کوردی دانیشتوی دهۆکە لەزۆنی پارتی. خێزاندارو خاوەنی هەشت منداڵ بوو.

کەیسی دووەم: وەدات حسین

لەبەرواری ١٣ی ئاب، رۆژنامەنوسێکی تری کورد بەناوی وەدات حسین علی کە لە ئاژانسی رۆژنیوز کاری دەکرد (لە پەکەکەوە نزیک بوو)، تەرمەکەی لەڕێگەی نیوان دهۆک-سیمێڵ دۆزرایەوە کە ئەشکەنجەیەکی زۆر بەجەستەیەوە دیاربوو.

سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی کردن لەرۆژنامەنوسان رایانگەیاندووە کە لەسالی ٢٠١٥دا ١٤٥حاڵەت و لەسالی ٢٠١٤دا ١٠٧ حاڵەتی توندوتیژی تۆمارکراوە کە بریتی بوونە لە شەهیدکردن و رفاندن و زیندانی کردن و ئازاردانی رۆژنامەنوسان.

بەگوێرەی داتاو ئامارەکانی ناوخۆی عیراق، ٤٢٠رۆژنامەنوس کوژراون لەسالی ٢٠٠٣ەوە تاکو ٢٠١٦ هاوکات، ئەمساڵیش میدیاکاران و دەزگا پرۆفیشناڵەکان رووبەروی توندوتیژی بوونەتەوە بەشێوەیەکی بەردەام.








سەرچاوە ماڵپەڕی 17shubat.com