مامۆستا شێرزادم لەدوورەوە ئەناسی پێش ٣ ساڵ رۆژێک تەلەفونی بۆکردم بەھۆی نووسینەکانمەوە کە دەگەیشتنە بەرێزیان وفەرمووی :من تۆم خۆش دەوێت لەبەرخوا ، وتم : دەی کەوایە کۆبوونەوەیەک بۆ زانایان رێکبخەن و دێمە ھەولێر ، ئەوەبوو بەھاوکاری رێکخراوەکەی دکتۆر وشیاری رەحمەتی خولێکی یەکڕۆژیان رێکخست لە ھۆڵێک و بەیانی تا عەسر بەندە سێ وتارم بۆدان وباسی ئەزموونی خۆمم بۆکردن .
جارێکی تریش پێش مانگێک بەخزمەتی دکتۆری رەحمەتی گەیشتم کەھاتبوو بۆکۆبوونەوەی ئینستیوتی بانگخوازان کە جەنابیان سەرباقی سەرقاڵی زۆریان ئەندامێکی کارا بوو لەلقی ھەولێرمان.
ئەوەی کەسەرنجی راکێشام لەم موسیبەتەدا کۆمێنتی برایەک بوو کەنووسیبووی: پێش چەند مانگێک لەخەویا بینیبووی کە دکتۆر شەھید ئەکرێت وھەرجارێک بینیبێتی ئەو خەوەی بیرکەوتۆتەوە ، تا دوێنێ کەخەوەکەبووە راست و ھەواڵی شەھیدبوونی دکتۆری بیست . ھەر دوێنێ شەو لەخەودا بینیەوەو تێرباوەشی پیاکردبوو خواحافیزی لێکرد.
ئنجا منی بەندەی ھەژاری خوا دەڵێم : خوایەک کە ئێستاو رابردوو داھاتوو ھەمووی لای کەشفە ، ئەی تاوانباری دەست رەش بۆکوێ دەرئەچی لەدەست خوا ، بۆ قیامەتی خۆتت فرۆشت بۆدونیای کەسانی تر ، لەدەست خوا خۆت و ئاغاکانت بۆکوێ دەرئەچن ؟؟


س: ماڵپەڕی بانگخوازان

 
Share To:

kotahal

Post A Comment:

0 comments so far,add yours