جگە لە بنەمالەی بارزانی کێ لە هەولێر خەلکی تیرۆر دەکات؟!!
...........................
سەرەتا با زۆر سادە بپرسین،بۆچی چەندین ساڵە،لە هەولێرو بادینان،تەنها کەسە نارازیەکان تیرۆر دەکرێن؟بۆچی تەنها ئەوانە تیرۆر دەکرێن کە دژی بنەماڵەی بارزانی و دەسەڵاتەکەیانن؟ئایە جگە لە پاراستنی پارتی،ئەمە کێیە خەلکە ناڕازیەکان تیرۆر دەکات؟ ئەگەر پاراستن و پارتی نیە،بۆچی یەک بکوژ نادرێتە داداگاو نادۆزرێتەوە؟.
کەواتە بەسیەتی گەوجی،ئەی باشە بۆ ناپرسن، ئەوە بۆچی تەنها یەک جار،بەس یەک جار،لەم هەمو ساڵەدا،یەک نوسەر، مێدیاکار،ڕەخنە گرە هەڵەوەڕەکانی پارتی و پاراستن، کە شەوانەو ڕۆژانە سوکایەتی بە کەرامەتی هەموو کورد دەکەن،خوێن لە پەنجەیان نایەت؟،یەک دەقیقە زیندان نابینن؟،کەسێکیان ناکوژرێت؟،ئەمە ڕێکەوتە تەنها نەیارەکانی بنەمالەی بارزانی تیرۆر دەکرێن؟!!.
مەسعود بارزانی بۆی نایەت،بە خەڵکی دەڵێ هەڵپەرن وحسابتان بۆ ناکەین، دوای تەنها دوو ڕۆژ پەیامێکی فاشیلی پڕ لەدرۆوچەواشەکاری بڵاودەکاتەوە.
دەڵێت لە سلێمانی "ئیرهابی فکری"هەیە بە بێ ئەوەی بزانێت ماناکانی"ئیرهابی فکری" چین، دوای تەنها دوو ڕۆژ مامۆستایەکی ئاینی لە هەولێر تیرۆر دەکات.
ئەمەیە "ئیرهابی فیکری!!
کاڵفامی وانازانێت،ئەوەی لە سلێمانی هەیە ئازادییە ئازادی،داواکردنی کارونان و ژیانە،ئەوەی لە هەولێرو بادینان هەیە"ئیرهابی فکرییە"،سەردەشت نامەیەک دەنوسێ،مەسرور دەیبات و تیرۆری دەکات،وەداد نوسینێک دەنوسێت پێچەوانەی خواستی بنەمالەی بارزانی،لەناوجەرگەی دهۆک دا پاراستن تیرۆری دەکەن،مامۆستایەکی ئاینی لەسەر قسەکردن وڕەخنە لەهەولێری پایتەختی زوڵمی بنەماڵەی بارزانیدا تیرۆر دەکرێت.
کەواتە ئەوەیە"ئیرهابی فکری" لە لایەن بنەمالەی بارزانیەوە دەکرێت،حیزبێکی خێلەکی توتالیتار، جگە لەخۆی و بیرکردنەوەی خۆی،بە هەموو تواناوە بۆچونەکانی تر دەهاڕێت،هەتا حیزبە شەریک وهاوپەیمانەکانیشی،ناتوانن لە هەولێرو بادینانی ژێر چەقۆی بنەمالەی بارزانیدا هەڵسوڕانی سیاسی بکەن.
کارم نیە دوو ڕۆژی تر پاراستن و ئاسایش و پۆلیسە شەریکە کانی بنەمالەی بارزانی کام سینارۆ ڕێک دەخەن،ئەوەی سەردەشت یان سۆران؟بێدەنگیەکەیان بەرامبەر کەیسی"وەداد دهۆکی"کە هەر باسیشیان نەکرد،کێ فڕاندی؟کێ تیرۆری کرد؟ بچوکترین بەدوادا چوون نەکرا،یان وەک کەیسەکەی سەرەشت خەجاڵەتانە درۆیەک ڕێک دەخەن و دەڵێن فلانە جێگا،یان دەڵێن کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بوو"مەلا هوشیارئیسماعیل" تیرۆر کراوە،دوریش نیە نەڵێن ئەمە خۆی داعش بوەو پەشیمان بۆتەوە کاریان لەگەڵ بکات و داعش کوشتویەتی،یان وەک کوشتنی گەنجەکە لەسەر فوللایتێک،بکوژەکەی دەنێرنە دەرەوەی ولات و دەڵێن خۆی رایکردو لە کوردوستان نەماوە.
ئەوەی دەمێنێتەوە سەریەکگرتوە بیجامە لەپێو بەنەخوێن لاستیکەکانە،کە وەک بیستوومە ئەم مامۆستایە کادری ئەوانە،هیچ ناڵێم،چونکە یەکگرتو سەدی وەک ئەم مامۆستایەی لە لایەن پارتیەوە تیرۆربکرێت،یان سوڵحی عەشایەری د ەکات و پارە وەردەگرێت،یان شان بەشانی پارتی کەیسەکە بەلاڕێدا دەبەن وچارەی دەکەن،ئاخر دۆستایەتی ئەوان لەگەڵ بنەمالەی بارزانی لەسەر ئەساسی برا گەورەیی وبرا بچوکیە،لەسەر ئەساسی ئاغاو ڕەعیەتیە،جا ڕەعیەتی خوێری حەدی چیە پەنجە بۆ ئاغاکەی درێژ دەکات.
وەلسەلام
ئارام ئەحمەد
ئەو بابەتە لە ئەکاونتی ئارام ئەحمەد هێنراوە لە فەیسبووک.
Post A Comment:
0 comments so far,add yours